AM:09:39:03/04/2025
2352 جار خوێندراوەتەوە
حەماس دوایین پێشنیاری ئیسرائیل رەتدەکاتەوە بۆ ئاگربەست کە ئامانج لێی دەستپێکردنەوەی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بە وتەی سەرکردەیەکی حەماس ئەوەی خستووەتەڕوو، کە حەماس بڕیاریداوە وەڵام نەداتەوە کە ئیسرائیل دوا دەرفەتی پێشکەشی نێوەندگیرییەکان کردبوو سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە وەربگرێت.
هاوکات ئەو
بەرپەسە وتبوشی، کە بزوتنەوەکە پابەندە بە پلانی نێوەندگیرییەکانەوە سەبارەت بە
ئاگربەستی نێوانیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە پێی زانیارییە
رۆژنامەوانییەکان تا ئێستا ژمارەی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی کە تا ئێستا ئازاد
نەکراون نزیکەی ١٨ زیندانی بە زیندووی ماونەتەوە کە تیایاندا بەشێکیان هاوڵاتی
ئەمریکی - ئیسرائیلین و ژمارەی ئەو بارمتانەشی کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤١
كەس، هەر سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەش ئەمەریكا بەجیا لەگەڵ
بزوتنەوەی حەماس گفتوگۆی كردبوو.