سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند

PM:04:31:15/05/2025

3712 جار خوێندراوەتەوە

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلەی رێختەر پارێزگای کۆنیای تورکیای هەژاند بە قوڵایی ١٨.٧٣ کیلۆمەتر.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای کولوی سەر بە پارێزگای کۆنیا لە ناوەڕاستی تورکیا روویدا.

هەروەها، بەگوێرەی ئاماری دەسەڵاتی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٨.٧٣ کیلۆمەتر و پانی ٣٩.٠٦٧٥ باکوور و درێژیی ٣٣.٢٧٦٣٩ رۆژهەڵات روویداوە.













گەلەری