سەردێڕ:

هۆکاری تەقینەوەکەی بەندەر عەباس ئاشکرابوو

AM:10:49:27/04/2025

3280 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای "ئامبری" بەڕیتانی بۆ ئاسایشی دەریایی ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، ئەو تەقینەوەیەی کە لە بەندەری رەجایی لە شارى بەندەر عەباس لە باشوری ئێران روویدا، بەهۆی خراپ مامەڵەکردن بووە لەگەڵ بارێکی سوتەمەنی موشەکی بالیستی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەپێی ئامارێکی نوێی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران، بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەرى عەباس كە بە گەورەترین بەندەری بازرگانی ئێران دادەنرێت، ١٨ کەس کوژران و نزیکەی هەزار کەسیش برینداربوون.

هاوکات تەقینەوەکە لە کاتێکدا روویدا، کە ئێران و ئەمریکا خولی سێیەمی دانوستانەکانیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران ئەنجام دەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەندەری رەجایی دەکەوێتە شاری بەندەر عەباس، کە یەکێکە لە ناوچە گرنگە ئابوریەکانی ئێران و زیاتر لە یەک لەسەر سێی بازرگانی دەریایی وڵات تیایدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.













گەلەری