AM:11:14:09/03/2025
2020 جار خوێندراوەتەوە
ئیسرائیل و حەماس ئامادەییان دەربڕیوە بۆ واژۆکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست و بڕیارە سبەینێ شاندێکی ئیسرائیل بگاتە قەتەر بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئاگربەستەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وتەبێژی حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئامادەیی خۆیان دووپات دەکەنەوە بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست بەشێوەیەک کە داواکارییەکانی گەلەکەیان جێبەجێ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا دەکەن هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ یارمەتیدانی کەرتی
غەززە و لابردنی گەمارۆکان لەسەریان.
هاوکات ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاند، ئیسرائیل بانگهێشتنامەی
ئەمریکای بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست قبوڵکردووە و سبەینێ شاندێک دەنێرن بۆ قەتەر بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر مەرجەکانی رێککەوتنەکە.