PM:06:51:18/04/2025
5888 جار خوێندراوەتەوە
بۆ پرسی ئاگربەست لەنێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا، شاندی باڵای هەسەدە و یەپەژە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە كۆبونەوەدان.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیساـی ٢٠٢٥، میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردوە، بەمەبەستی تاوتوێ كردنی پرسی ئەنجامدانی ئاگربەست لەنێوان رۆئاوای كوردستان و توركیا، كۆبونەوەی نێوان شاندی باڵای هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە و یەكینەكانی پاراستنی ژن یەپەژە لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە بەنداوی تشرین دەستی پێكرد.
ئەوەشیان
خستوەتەڕوو، شاندی رۆژائاوا كوردستان لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و
رۆژهەڵات عەفرین، فەرماندەی گشتی هێزەكانی یەپەژە پێكهاتون.