AM:09:02:23/04/2025
1044 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی داهاتووی غەززەوە دەڵێت، پێشکەوتنی بەرچاو لەبارەی پرسی غەززە بەدیهاتووە و وتیشی، رێگە نادەن چیتر حەماس غەززە بەڕێوەبەرێت، حەماسیش دەڵێت، ئامادەن دەستبەرداری غەززە ببن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئیسرائیل دەستی بە هێرشەکانی کردووەتەوە بۆسەر غەززە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش وتی، پێشکەوتنی گەورەیان لە پرسی غەززەدا
بەدەستهێناوە و رێگە نادەن بەهیچ شێوەیەک حەماس لە غەززە دەسەڵاتی هەبێت و وتیشی، ئەوەی ئێستا لەو کەرتە
روو دەدات بەهۆی حەماسەوەیە.
لە بەرامبەردا حەماسیش دەڵێت، ئامادەن دەستبەرداری کەرتی غەززە ببن لە
پێناو مانەوەی چەکەکانیاندا.