PM:03:56:14/04/2025
1744 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری سەربازیی رابەری ئیسلامی باڵای ئێران رایگەیاند، هەرەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هیچ کات جێبەجێنابن و هێزەکانی ئێران لەبەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا ئامادەی وەڵامدانەوەن.
ئەمڕۆ ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، ئەمیر ناسر، جێگری گروپی راوێژکارانی سەربازیی خامنەیی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئاماژەی بەوەکرد، کە بە دڵنیاییەوە ئەم هەڕەشانە جێبەجێنابن و هێزە چەکدارەکان ئامادەن بۆ کاردانەوەو پێدانی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ترەمپ لە ئەگەری
شکستهێنانی دانوستانەکاندا هۆشداریی دابوو کە بژاردەی هێرشی سەربازی دژی کۆماری
ئیسلامی بەکاردەهێنرێت.