سەردێڕ:

ئەمریکا چەند هێرشێکی دیکەی کردە سەر یەمەن

AM:08:20:16/04/2025

1120 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی حووسییەکان رایانگەیاند، درەنگانی شەوی سێشەممە،ئەمەریکا ٣٠ هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگاکانی سەعدە، عەمران، حودەیدە، بەیزا، زەمار.


ئەمرۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیاکانی حوسییەکان رایانگەیاند، لە پارێزگای سەعدە ١٣ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ئیدارەی سالم لەگەڵ کیتاف و بەشی رۆژهەڵاتی شارەکە.

هەروەها، لە پارێزگای حودەیدە، زیاتر لە ١٥ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر دوورگەی کامەران و لە بەیزا شارۆچکەی زەهرای بۆمباران کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هێرشەکانی ئەمەریکا شارە دێی حەرف سوفیان لە عەمران بۆمباران کردووە.

ئەوەشیان خستەڕوو، هێرشەکان شارەدێی مەفیعە عەنس و پارێزگای زماریشی گرتەوە و تاکوو ئێستا زیانەکانیش نەزانراوە.













گەلەری