لە پێناو پاراستنی حاجیان لە گەرمای تیشکی خۆر، حکومەتی سعودیە چەتری زیرەکیان بۆ دابین دەکات.
ئەمرۆ شەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥، میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، شانشینی سعودیە خزمەتکردنی حاجییان لە کاتی حەجکردندا چەترێکی زیرەکیان درووستکردووە بۆ پاراستن لە تیشکی خۆر و گەرمای بەتین.
وتیشیان، چەترەکە بەجۆرێک دیزاین کراوە، دەتوانرێت بەبێ دەست
بەکاربهێنرێت و رێگە بە ئازادیی جوڵە و توانای ئەنجامدانی نوێژەکان دەدات بە
ئاسانی.
دەشڵێن، ئەم چەترە بە ئامانجی پاراستنی حاجییان لە گەرمای بەتینی خۆر
لە کاتی ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەجدا، دروستکراوە، بەتایبەتی لەکاتی بەرزبوونەوەی
پلەکانی گەرما لە وەرزی حەجدا.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە زنجیرەیەک هەوڵی
شانشینی سعودیە بۆ دابینکردنی ئاسوودەیی و سەلامەتی بۆ زیارەتکاران.
ڤ.ر