AM:11:42:26/04/2025
968 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات وتی، سوریای نوێ پێویستی بە دەستورێکی لامەرکەزیی هەیە کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت، وتیشى، لە سوریای نوێدا دەبێت مافەکانی کورد دەستەبەر بکرێت و ئەمە داواکاری بنەڕەتی ئەوانە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەزلوم عەبدی، لە وتارێكدا لە كۆنفرانسی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد لە شاری قامیشلۆ وتی، هەوڵەکانی یەکڕیزی کورد دەمێکە لە ئارادایە و کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد بە مانای دابەشکردنی سوریا نییە بەپێچەوانەوە ئەم کۆنفرانسە یەکڕیزی سوریا پتەوتر دەکات.
باسی لەوەشکرد،
یەكڕیزی کورد یەکگرتوویی سوریایە و هێزی کورد هێزی سوریای و کورد بۆ یەکڕیزی خاکی
سوریا خەباتی کردووە.
هاوکات ئاماژەى
بەوەشکرد، ئەرکی ئەوان پاراستنی دەستکەوتەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و بەهێزكردنی
هەمەڕەنگی و مافی هەموو پێکهاتەکانە و ئەم کۆنفرانسە دەکەنە دیاری بۆ شەهیدەکانیان.