تەندروستیی غەززە رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٩٠ کەس بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.
ئەمڕۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بە گوێرەی دوایین زانیارییەکانی کەرتی تەندرووستی غەززە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٠ کەس بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.
وتیشیان، هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بەردەوامن بۆردومانکردنی غەززە، بە
تایبەت لە ناوچەکانی باکور
ئەوەش خراوەتە روو، بەشێک لەو بارهەڵگرانەی کە هاوکارییان بۆ دانیشتوانی
غەززە هێناوە، دووبارە بەر بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل کەوتوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی سێ وە لە دوای نەمانی ئاگربەستی نێوان
ئیسرائیل و حەماس، سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتەکە چڕتر کردووەتەوە.