سەردێڕ:

بەرنامە موشەكییەكەی ئێران خاڵی سەرەكی ناكۆكییەكانی نێوان واشنتۆن و تارانە

AM:10:16:26/04/2025

4580 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەزاری بەرپرسێكی ئاگاداری ئێرانەوە بڵاویكردووەتەوە، پێدەچێت جگە لە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم پرسێکی دیکە لەسەر مێزى دانوستان بێت بۆ گفتوگۆکردن، كە ئەویش بەرنامەی موشەکییە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥ بەوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانیە بەرنامە موشەكییەكەی تا ئێستاش خاڵێکی سەرەکیی ناكۆكییەكانەو، تاکە خاڵی ناكۆك كە ماوەتەوە لە گفتوگۆی گشتییەكان و لێکتێگەیشتنی هاوبەش، پرسی موشەکە.

بەرپرسەكەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵوێستی تاران لەسەر ئەم خاڵە جێگیرە، هیچ سازشێك سەبارەت بە بەرنامەی موشەکییەكەی ناكات بەجۆرێك ئەو رێککەوتنە تێپەرێنێت كە ساڵی ٢٠١٥دا گەیشتوون پێی و رایگەیاندووە،  توانا بەرگرییەکانی ئێران دانوستانی لەبارەوە ناكرێت.

هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ لە مەسقەتی پایتەختی عومان سێیەم گەڕی دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران دەستپێبكاتەوە، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا جگە لە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتكۆف، نێردەی سەرۆكایەتی ئەمریكا، وەفدی تەكنیكی و پسۆڕانی هەردوو وڵات كۆدەبنەوە.













گەلەری