سەردێڕ:

عەلی لاریجانی: بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێت نەک خودی وڵاتەکە

AM:10:58:02/04/2025

4036 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لەبارەی نامەکەی دۆناڵد ترەمپەوە بۆ ئێران دەڵێت، ناوەڕۆکی نامەکە و هەڕەشە توندەکانی ترەمپ لە میدیاکانەوە هیچ جیاوازییەکیان نییە و باسی لەوەشکردووە، ئەمریکا هەر جوڵەیەک بکات بەرامبەریان ئەوا وەڵامیان دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عەلی لاریجانی، راوێژکارێکی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران زیانی بۆ خودی گەلی ئەمریکا نییە بەڵکو بەرژەوەندییەکانیان پەکدەخات و ئەوە ئیسرائیلە هانی ئەمریکا دەدات دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بێت تا بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە نەکەوێتە مەترسییەوە.

هاوکات باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەمریکا هەر جوڵەیەک بکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، هەڵوێستیان دەبێت و لە بەرامبەریشدا بەردەوامدەبن لە زیاتر پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ئەوەش لەکاتێکدایە عەلی خامنەیی، رابەری باڵای وڵاتی ئێرانیش لە رۆژی جەژندا وتی، ئەمریکا و ئیسرائیل هەر جوڵەیەکی هەڵە بکەن بە توندی وەڵامدەدرێنەوە.













گەلەری