سەردێڕ:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: دوایین کۆبوونەوەمان لەگەڵ یەکێتی باش بووە

PM:08:00:29/04/2025

1188 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، دوایین کۆبونەوەیان لەگەڵ یەکێتی باش بووەو بە زووترین کات دەگەنە رێککەوتن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رێبەر ئەحمەد، ئەندای مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئەرێنی بووەو بە زووترین کات دەگەنە رێککەوتن.

وتیشی، کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان پارتی و یەکێتی لە دووکان باشبووە.

بەپێی زانیارییەکانیش، هەردوولا لەسەر زۆرینەی پۆستەکان رێککەوتوون و تەنها چەند پۆستێکی کەم ماوە کە لەسەری رێککبکەون.

 













گەلەری