سەردێڕ:

عێراق گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ دروستکردنی پێنج سایلۆ

PM:06:10:29/04/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق، واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی سایلۆی دانەوێڵە راگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا گەورە تایبەتمەندییەکانی نێودەوڵەتی واژۆکرد بۆ دروستکردنی پێنج سایلۆ.

وتیشی، لەگەڵ کۆمپانیای بوهلەری سویسری بۆ جێبەجێکردنی کارە ئەلیکترۆمیکانیکەکان گرێبەست کراوە لەگەڵ کۆمپانیای سمکۆی میسریش بۆ جێبەجێکردنی کارە مەدەنییەکان گرێبەست کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستی وڵات بە سایلۆ لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ دایە بە توانای ٦٠ هەزار تەن، بۆ ئەوەی پشکی کارتی بەشەخۆراکی بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو مسۆگەر بکات.

باسی لەوەشکرد، کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێنج سایلۆیە بەردەوامە بۆ ئەوەی لە نێوان ١٠ بۆ ٪١٥ـی پێداویستییەکانی وڵاتدا بگرێتەوە و قەرەبووی ئەم کەمییە لە کۆگاکاندا دەکرێتەوە.













گەلەری