PM:05:16:29/04/2025
632 جار خوێندراوەتەوە
کۆمیتەی یەکی ئایار دەڵێت، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٢ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەست داوە و دەشڵێت، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی ژیانی کرێکاران پارێزراو نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی ٢٠٢٥، کۆمیتەی یەکی ئایار کە تایبەتە بە مافی کرێکاران وتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٢ کرێکار گیانیان لەدەستداوە کە چواریان لە سلێمانی و پێنچیان لە هەولێر و سێ کەسێش لە دهۆک بووە.
وتیشی، کرێکارەکان تەمەنیان لە نێوان ١٧ بۆ ٦٨
ساڵدایە و بەهۆی کەوتنە خوارەوە یان تەزووی کارەبا یاخود کەوتنە ژێر ئامێرەوە
گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت، مەترسی لەسەر ژیانی کرێکاران هەیە
بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی شوێنی کار و نەبوونی پێداویستی خۆپارێزی بۆ کرێکاران
لەکاتی کارکردندا.