سەردێڕ:

بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە ماڵێک لە رواندز وێران بوو

AM:11:29:15/09/2026

1548 جار خوێندراوەتەوە

لە گوندی ماویلیانی سنووری رواندز دەنگی گەورە بیسترا و گومان دەکرێت درۆن بەر خانووی هاوڵاتیەک کەوتبێت، خانووەکە چۆڵ بووە و کەسی تێدا نەبووە بەڵام بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان خانووەکەی بە تەواوی رووخاندوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە پێی زانیاریەکانی خەڵکی گوندەکە و چاوگە ئەمنییەکان، خانووەکە کەسی تێدا نەبووە ماڵی هاوڵاتیەک بووە کە ئاژەڵدارە و دەکەوێتە نزیکی گوندەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە هاتووە، جارێ روون نییە بە موشەک لێی دراوە یان درۆن بووە.

بەڵام چاوگێک لە هێزە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، گومانی زیاتر بۆ ئەوەیە کە درۆن بووبێت، یەکەم جارە لە سنووری ئەو گوندە درۆن یان مووشەک بکەوێتە خوارەوە.


نوێدەکرێتەوە..















گەلەری