سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ؛ ئۆتۆمبێلێک لە ناو تونێلی پێشڕەو ئاگری گرت

PM:06:52:31/01/2026

4072 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لەناو تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و سووتا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، کاتژمێر ٥:٣٧ خولەکی ئێوارە، ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی ئاگرێک لەناو تونێلی پێشڕەو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری لەناو تونێلی پێشڕەو سووتاوە و تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکەی کۆنترۆڵ بکەن، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە.













گەلەری