PM:05:12:14/09/2026
488 جار خوێندراوەتەوە
لە شاری سلێمانی، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و، تاوتوێی گوزەرانی هاووڵاتییان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان کرد و داوایان کرد دەسەڵات هەنگاوی کرداری بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی خەڵک بنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەردانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی هەنگاوی کرداریی دەسەڵات کردەوە بۆ بەهاناوەچوونی کێشەکانی رۆژانەی هاووڵاتییان، لە هەمان کاتدا داوایان کرد سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بە ژیرییەوە مامەڵە بکات بۆ پاراستنی هەرێم لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
بەپێ
راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوولا ئامادەی
بوون، باسیان لە قەیرانەکان کردووە و جەختیان لە کردۆتەوە، کە پێویستە دەسەڵاتدارانی
هەرێم بە شێوەیەکی کرداری بێنە سەر هێڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی راستەوخۆ کاردەکەنە
سەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان.
لە
بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، ئاڵۆزی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان باس کردووە، بەشداربووان
هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان پێویستە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە
مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکاندا بکات، تاوەکو هەرێمی کوردستان لە لێکەوتە نەرێنییەکانی
گرژییەکان بپارێزرێت.