PM:01:59:27/02/2026
5660 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە هەرێم دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسی دەدرێت و ماوەی دوو مانگ و ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، بێستون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە هەرێم وتی، بەراوێژ لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی پارێزگاكان، هەفتەی داهاتوو بریاری قەدەغەكردنی راوە ماسی دەردەكرێت و بۆ ماوەی دوو مانگ و ١٥ رۆژ بریارەكە جێبەجێ دەكرێت.
وتیشی، لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی رێکارەکانی چاودێری کردنی
دەریاچەکان توندتر بکرێنەوە و سەرپێچیکارانیش رووبەڕووی سزا بکرێنەوە.
ساڵانە لەوەرزی بەهاردا راوکردنی ماسی لە دەریاچە و روبار و سەرچاوە
ئاویەکانی هەرێمی کوردستان بەهەموو هۆکارەکانی راوکردن قەدەغە دەکرێت، لەبەرئەوەی
ئەو ماوەیە بە وەرزی زاوزێی ماسییە و داوا دەکرێت هاوڵاتیان خۆیان لە راوکردنی ماسی
بپارێزن.