سەردێڕ:

پشووی ناوەندەکانی خوێندن درێژ دەکرێتەوە؟

AM:10:31:04/03/2026

4084 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوا دەکات، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و بەردەوامی شەڕ و ململانێکان، پشووی خوێندن درێژ بکرێتەوە تا کاتێکی نادیار.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان راگه‌یاندراوێكی لەبارەی پشووی خوێندن بڵاو كرده‌وه‌ و وتی، داوا دەکەن کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و بەردەوامی شەڕ و ململانێەکان، پشووی خوێندن درێژ بکرێتەوە، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستن و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان.

وتیشی، داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەن کە رۆژی شەممەی داهاتوو کەوا بڕیارە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت سەبارەت بە پشووی خوێندن، داواکارن بڕیار بدەن بە درێژکردنەوەی پشووی خوێندن تا کاتێکی نادیار.


 













گەلەری