AM:10:23:03/03/2026
824 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشی درۆنی کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە و بریندار هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بە سێ درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
هاوکات،
دانیشتوانی ناو کەمپەکەش دەڵێن جگە لە درۆن بە موشەکیش هێرش کراوەتە سەریان.
کەمپی ئازادی
لە کۆیە تایبەتە بە کەسوکاری پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و پێشتریش لە
ساڵی ٢٠٢٢ هێرش کراوەتە سەریان و پێنج کەس گیانیان لەدەستداوەو و ٤٠ کەسیش
برینداربوون.