سەردێڕ:

ترەمپ: سێ بژاردەی زۆر باشم هەیە بۆ سەرۆکایەتی کردنی ئێران

AM:08:57:02/03/2026

780 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دوای هێرشە کاریگەرییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل کە کردیان بۆ سەر ئێران کە پێشتر نەبینرابوو، ئێستا سێ بژاردەی زۆر باشی هەیە بۆ سەرۆکایەتیی کردنی ئێران.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی کاریگەر ئێران لاوازبووە، بۆیە چاوه‌ڕوانن له‌ كۆتاییدا ملكه‌چ بێت، هیواداریشە سوپای پاسداران چه‌كه‌كانیان راده‌ستی گه‌ل بكەن، بڕیاری له‌ناوبردنی حكوومه‌تی ئێران بۆ گه‌له‌كه‌ی جێهێڵدراوه‌، بەڵام له‌ كۆتاییدا ئێران خۆی راده‌ستی ئیراده‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كات.

وتیشی، سێ بژاردەی زۆر باشی هەیە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران کە لە دوای کوژرانی خامنەیی یەکێکیان سەرکردایەتی ئێران دەکات، بەڵام ناویانی ئاشکرا نەکردووە و دەڵێت، ئێستا ئاشکرایان ناکات تا کارەکانیان تەواو دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ناچار بن هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران چوار بۆ پێنج هەفتەی دیکە درێژدەکەنەوە و درێژکردنەوەی جەنگەکە بۆئەوان قورس نییە و پێنتاگۆن هێز و موشەک و بۆمبی پێویستی هێشتووەتەوە بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەکان.













گەلەری