PM:03:45:01/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرسە وماتەمینی خۆی ئاڕاستەی ئێران دەکات بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و دەڵێت، "داواکارین گیانلەدەستدانی خامنەیی بکرێتە دەرفەتی گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، بە بۆنەی کوژرانی یەکێک لە سەرکردە مەزنەکانی کۆماری ئیسلامی و جیهانی موسڵمانان، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی و ئەو لەدەستدانە گەورەیەی کە تووشی بوون، سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی حکومەت و گەلە سەربەرزەکەی ئێران دەکەم".
وتیشی، "لە خودای گەورە و باڵادەست داواکارم کۆچکردوو بە رەحمەتی فراوانی خۆی و بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبووری و ئارامیش بە حکومەت و گەلی ئێران ببەخشێت، و سەرکەوتوویان بکات لە بەردەوامیدان بە رێڕەوەکەیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ داواکردن لە
دانەخستنی دەرگای دیپلۆماسی، و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە، و
گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ".