سەردێڕ:

بە مووشەک هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

PM:01:35:28/02/2026

1036 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرش هێرشکرایە سەر فڕۆكه‌خانه‌كی نێودەوڵەتی هەولێر و چەند بنکەیەکی ئەمریکا لەو شارە و له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئەمریکاوە بەرپەرچیان درایەوە.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر وتی، لەلایەن سیستمی بەرگری ئەمریکاوە چەند مووشەکێک لە ئاسمانی هەولێر خرایەخوارەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، روونیشیکردەوە کە ئەم هێرشانە وڵاتانی پەیوەندیدار ناکەنە ئامانج، بەڵکو تەنها لە شوێنە سەربازییەکاندا دەبن.













گەلەری