سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید بۆ یەکەمجار چەند زانیارییەکی گرنگ ئاشکرا دەکات

PM:11:50:28/02/2026

1368 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئەنجامدا و چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی و پێکهێنانی حکومەتی ئاشکرادەکات.


لەمیانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ پێنج رۆژنامەنووسی میدیاکان شاسوار عەبدولواحید وتی، "لە کۆبوونەوەشدا لەگەڵ یەکێتی وتومە، ئێستاش پارتی و یەکێتی بەرپرسیارن لە خراپی حوکمڕانی هەرێم".
وتیشی، "ساڵێک پێش دەستگیرکردنم هەمان پرۆژەی ئێستام بۆ یەکێتی و لایەنەکانی دیکە خستەڕوو".

جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو نەچینە ناو حکومەت و دەنگ نەیەن بە حکومەت ئێمە بە هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە.

دەشڵێت، ئێمە فشار دەکەین بۆ باشترکردنی حوکمڕانی، پارتی و یەکێتی بە قسەمان نەکەن دەکشینەوە.

وتیشی، بە داوای پارتی رازی نەبووین هاوسەنگی هێز زیاتر تێکدەچوو، گرفتەکانیش چارەسەر نەدەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە.

دوپاتیشی کردەوە، ئەگەر لە زیندان رێککەوتنم بکردایە ماوەی سزادانەکەم تەواو نەدەکرد.

راشیگەیاند، هەر لایەنێک لەگەڵ پرۆژەکەی نەوەی نوێ و یەکێتی نەکات پشتگیری پارتی و مەسرور بارزانی دەکات.

ئاشکراشی کرد، هەرگیز بە نهێنی لەگەڵ ماڵی بارزانی و تاڵەبانی کۆبوونەوەم نەکردووە.

وتیشی، زیادکردنی دەنگی پارتی و یەکێتی لەکاتی نەدانی مووچە بۆ ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار جێگەی باوەڕ نییە.

باسی لەوەشکرد، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا رێگە نادەین پارتی و یەکێتی ساختەکاری بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتی هەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارتی ئەنجام بدات بە ئاگاداری نەوەی نوێ دەبێت و بە یەکێتیمان وتوە تا واژۆکردنی رێککەوتنەکە بەشدارنابین لەگەڵتان لە کۆبوونەوەی لایەنەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارە و داهات و نەوت و بڕیارە قورسەکان بەدەستی پارتییە و یەکێتیش قبووڵی کردووە.

دەشڵێت، پارتی بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک بە داواکارییەکانی نەوەی نوێ و یەکێتی رازیی ببێت بۆ خۆی باشە.

وتیشی، بەپێی رێککەوتنەکەمان دەبێت پارەی کارەبا کەمبکرێتەوە و گرفتی مووچە چارەسەر بکرێت.

روونیشی کردەوە، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا نەوەی نوێ بە تەنها بەشداری دەکات و لەگەڵ هیچ لایەنێک بەشداری ناکات.












گەلەری