سەردێڕ:

ترەمپ: عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران مرد

AM:12:51:01/03/2026

1632 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی فەرمیدا کە لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، مردنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند.


ترەمپ لە پەیامەکەیدا خامنەیی بە "یەکێک لە شەڕەنگێزترین کەسەکانی مێژوو" ناوبرد و دەڵێت، "خامنەیی نەیتوانی لە دەست سیستەمە هەواڵگرییە پێشکەوتووەکانی ئێمە و ئیسرائیل رزگاری بێت".

ئاماژەی بەوەش کرد کە جگە لە خامنەیی، چەندین سەرکردەی تری ئێرانی لەگەڵ ئەودا کوژراون و هیچ شتێکیان لەدەست نەهاتووە بەرامبەر هێرشەکان ئەنجامی بدەن.

سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە زانیارییان پێگەیشتووە کە زۆرێک لە ئەندامانی سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێران چیتر نایانەوێت شەڕ بکەن و داوای پارێزبەندی لە ئەمریکا دەکەن.

ترەمپ هۆشداری پێدان و وتی، ئێستا دەتوانن پارێزبەندییان هەبێت، بەڵام دواتر تەنیا مەرگیان بۆ دەمێنێتەوە و داواشی لێکردن بە ئاشتییانە بچنە پاڵ نیشتمانپەروەرانی ئێران بۆ وەرگرتنەوەی وڵاتەکەیان.

سەبارەت بە دۆخی سەربازی، ترەمپ رایگەیاند کە لە ماوەی تەنیا یەک رۆژدا ئێران وێران و تێکشکێنراوە، بەڵام جەختی کردەوە کە بۆردوومانە قورس و وردەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک یان تا هەر کاتێک پێویست بێت بەردەوام دەبن. ئامانجی ئەم هێرشانەشی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گەڕاندەوە.













گەلەری