وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی ١١ـی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە دەوروبەری ناحیەی دێگەڵە لە رێگای فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەریان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی ١١ـی هێزی پێشمەرگە لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە .
وەزارەتی
پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم پەلامارە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر
ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر.
هەروەها داوا
لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەیی گشتیی
هێزەچەکدارەکان دەکات، سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاساییانە دابنێت.
وەزارەتی
پێشمەرگە داوادەکات بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە رووبەروی لێپێچینەوەی یاسایی
بکرێنەوە و بەردەوامی دان بەم کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت.