AM:08:40:01/03/2026
1340 جار خوێندراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ، هۆشدارییەکی پێشوەختە و تووند دەداتە ئێران و دەڵێت، ئەگەر ئێران هێرش بکات، ئەوا ئەمریکا بە هێزێک وەڵامی دەداتەوە کە هەرگیز پێشتر نەیانبینیبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆاڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس وتی، ئێران رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ هێرشێکی چڕ تر دەکەن لە ناوچەکە، باشترە ئەو هێرشە نەکەن ئەگەر نا بە جۆرێک هێرش دەکەنە سەریان کە ئێران پێشتر نەیبینیبێت بە خۆیەوە.
وتیشی، ئەگەر
ئێران هێرش بکاتە سەریان ئەمریکا هێرشێکی زۆر قورس دەکەن، قورستر لە هەر هێرشێک کە
تا ئێستا بینرابێت، لە کۆتایشدا دەڵێت، " سوپاس بۆ سەرنجتان لەسەر ئەم
بابەتە".