دوا جار ئەمریکا و ئیسرائیل کەسی یەکەمی ئێران (عەلی خامنەییان) بە ئامانج گرت کە لە ساڵی ١٩٨٩ـەوە لە پۆستی رابەری بالای ئێراندایە و سوپای ئیسرائیلیش بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا ٣٠ بۆمبیان بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی خامنەیی لە تاران خستەخوارەوە و لە یەکەم هێرشدا کوژرا.
کەی هێرشەکان دەستیانپێکردووە؟
رۆژی شەممە دوای چاودێری کردنی ئیسرائیل و دڵنیابوونەوە لەوەی خامنەیی لەگەڵ سەرکردە باڵاکاندا کۆبووەتەوە هێرشەکان دەستیانپێکردووە، لە کاتی بۆردومانەکاندا كاتێك هێرشەكە كراوە خامنەیی لەگەڵ بازنەی نزیكیدا لە كۆبونەوەدا بووە، ئەمە لە کاتێکدایە بڕیاربووە ئێوارەی شەممە كۆبونەوەكە بكرێت بەڵام كاتەكەی پێشخراوە.
ئیسرائیل و ئەمریکا چاوەڕێی کام دەرفەت بوون؟
ههواڵگری ئیسرائیل و ئهمریكا ماوەیەکی
زۆرە چاودێری و چاوهڕوانی دهرفهتێك دهكهن بۆ ئهوهی بتوانن له كۆبونهوهیهكدا
سهركرده باڵاكان بكوژن لهنێویاندا عهلی خامنهیی، لە ماوەی پێش هێرشهكهدا، سەرکردە باڵاکانی
سەربازی ئیسرائیل زۆرجار سەردانی ئەمریکایان کردووە بۆ پلاندانان بۆ هێرشەکە، لەوانەش
فەرماندەی گشتی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی، سەرۆکی هەواڵگری سەربازی و بەڕێوەبەری
مۆساد.
چۆن هێرشەکە کراوە؟
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەک
باس لەوە دەکات، سی ئای ئەی ماوەیەکی کەم پێش هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ
سەر ئێران، شوێنی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانی دۆزیوەتەوە و چەند مانگێک بوو
بەدواداچونی بۆ جموجوڵەکانی خامنەیی دەکرد، بەمەش توانیبوی شوێنی خامنهیی و جموجوڵەکانی
بە وردی دەستنیشان بکات.
کەی هێرشەکە کراوە؟
دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگری زۆر ورد
بۆ ئیسرائیل گواستراوەتەوە، هەردوولا کاتی لێدانەکەیان رێکخستووە و فڕۆکە
جەنگییەکان لە دەوروبەری کاتژمێر شەشی بەیانی بەکاتی ئیسرائیل بەرزبونەتەوە، پێش
ئەوەی موشەکی دوورمەودا لە دەوروبەری کاتژمێر ٩:٤٠ بەیانی بەکاتی تاران بکەوێتە
سەر کۆمەڵگەی فەرماندەییەکە و ٣٠ بۆمبیان بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی خامنەی لە
تاران خستەخوارەوە.
چۆن بڕیاری هێرشەکان بۆ سەر ئێران
درا؟
نەتەنیاهۆ لە مانگی کانونی دووەم لەگەڵ
ترەمپ لە یانەی مار ئا لاگۆ لە فلۆریدا کۆبوونەوە، لەوێ بە ئاشکرا رێککەوتن
لەسەر ئەوەی ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە بەرنامە ئەتۆمی و موشەکی بالیستیکیەکانی،
کردەوەی سەربازی رەوا دەبێت، دواتر لە سەرەتای مانگی شوباتدا لە کۆشکی سپی جارێکی
دیکە لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە و بڕیاری هێرشەکە درا.
جگە لە خامنەی چەند سەرکردەیەکی دیکەی باڵا کوژران
ئیسرائیل
رایگەیاند، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سیاسی و سەربازی دیکەی کوشتوە، لەوانە عەلی
شەمخانی، راوێژکاری باڵای ئەمنی خامنەیی، محەمەد پاکپور، فەرماندەی سوپای پاسداران
و وەزیری بەرگری ئەمیر ناسرزادە.