سەردێڕ:

ترەمپ ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئەمریکای راگەیاند

AM:12:47:02/03/2026

996 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن و فەرماندەیەکی زۆری هێزەکانی ئێرانمان کوشتوون و بەشێکی زۆرشیان دەیانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن". دەشڵێت، "تاوەکو ئێستا سێ سەربازی سوپای ئەمریکا کوژراون و تۆڵەیان دەکەینەوە".


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا وتی، هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو ئامانجەکانمان بە دەستدەهێنین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرماندەیەکی زۆری هێزەکانی ئێرانمان کوشتوون و بەشێکی زۆرشیان دەیانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن.

وتیشی، تاوەکو ئێستا سێ سەربازی سوپای ئەمریکا کوژراون و وتی، "تۆڵەی سەربازە کوژراوەکانمان دەکەینەوە، هەروەها هاوکار و پشتیوانی گەلی ئێران دەبین و چیتر بوار بە هەڕەشەکانی ئێران نادەین".













گەلەری