میدیاکانی ئێران دەڵێن، هاوسەری عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لە کۆمادا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، مەنسورە خوجەستە باقرزادە، هاوسەری، هاوسەری عەلی خامنەیی دوای ئەو هێرشانەی کرانە سەر نووسینگەی رابەری باڵا برینداربووە بوو و کەوتە کۆماوە.
رۆژی شەممە بنکە
و نووسینگەی عەلی خامنەیی لە تاران لە ساتە سەرەتاییەکانی دەستپێکی گرژییەکاندا
کراوەتە ئامانج دوای هێرشە ئاسمانییەکە، مەنسوورە خوجەستە بەهۆی سەختی برینەکانی
گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
هەر لەو هێرشە
مووشەکیانەدا بۆ سەر ئێران و بەتایبەتی بۆسەر ماڵ و نوسینگەی عەلی خامنەیی
ئانجامدراو بەهۆیەوە عەلی خامنەیی و چەند بەرپرسی باڵای ئێران گیانیان لەدەستدا و
ئەمڕۆش خێزانەکەی گیانی لەدەستدا.