PM:11:53:01/03/2026
1200 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی گرژییەکانی ناوچەکە دەڵێت، "پێشبینی دەکەین هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران چوار هەفتە یان کەمتر بەردەوام بێت" و دەشڵێت، ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات بەڵام کات درەنگ بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بەریتانی وتووە، "لەگەڵ ژەنەراڵەکانمان لەسەر هێڵم و چاودێری هێرشەکان دەکەم، پێشبینی دەکەین هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران چوار هەفتە یان کەمتر بەردەوام بێت".
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، گەشبینم بە دەرئەنجامی هێرشەکان و پێشبینی دەکەم زۆر
شتی ئەرێنی لە بەرژەوەندی ئەمریکا رووبدەن.
لەلایەکی دیکەوە لەبارەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان، تڕەمپ ئاشکرای کرد، ئێران
داوای دەستپێکردنی دانوستانەکانی کردووە، بەڵام ئەو رەتی کردووەتەوە و وتی، ئێرانییەکان
ئێستا دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن، بەڵام من پێم وتن دەبوایە هەفتەی رابردوو قسەتان
بکردایە، نەک ئەم هەفتەیە، ئێستا شتەکان گۆڕاوە.