PM:04:13:28/02/2026
796 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی كۆبووه‌وه و دەڵێت، رەتیدەکەنەوە خاكی عێراق وەک رێڕەو یان شوێنی هەڵدانی هێرش بۆ سەر ئێران به‌كاربهێنرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی سەرکردە سەربازی و ئەمنییەکانی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری و بەرپرسی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆک ئەرکانی سوپا و بەرپرسی دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئامادەبوون.
سودانی کورتەیەکی
لەباره‌ی بارودۆخی ئەمنی دوای هێرشەکان بۆ سەر عێراق و هەروەها ئەو پێشهات و پەرەسەندنانەی
کە هاوڕێی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بوون، خسته‌ڕوو، هاوكات هەڵوێستی عێراقی
دووپاتکرایەوە، چ حکومەت و چ گەل، لۆژیکی شەڕ و دەستدرێژی بە هەمو شێوەکانیەوە ره‌تده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتووه، عێراق هۆشداری ده‌دات لە دەرئەنجامەکانی ئەو دەستدرێژییە ئاشکرایەی کە چەند
شوێنێکی عێراقی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس شەهیدبوون و برینداربوونی
جۆراوجۆری لێکەوتەوە.