PM:09:53:04/03/2026
488 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییان تاوتوێ کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت و لە پەیوەندییەکدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران.
بە گوێرەیی
راگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییەکەدا، وێڕاى باسكردنى پهيوهندييهكانى كۆمارى
ئيسلاميى ئێران لهگهڵ ههرێمى كوردستاندا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و
لێکەوتەکانی تاوتوێ کران. لهمبارهيهوه هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی
ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
دەشڵێت، هەروەها
ههردوولا داكۆكييان له پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردهوه، بە شێوەیەک کە رێگری
لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێته بهشێك له
ململانێكان، ههروهها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی
گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە.