سەردێڕ:

وردەکاری دروستبوونی شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و گروپێکی چەکداری عێراق

PM:11:55:04/03/2026

2208 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا لە سنووری خازر لە سنووری کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گرووپێکی چەکداریی عێراق روویداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک نزیک لە رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، شەڕەکە لەدوا خاڵی هێزەکانی پێشمەرگه لەسنووری نێوان موسڵ - هەولێر بەدیاریکراوی لەنزیک بازگەی شەهید عەمید سەبهان روویداوە.

بەپێی زانیارییەکان گروپە چەکدارەکان لە گوندێکی نزیک خازر لەنێوان هەولێر و موسڵ هێرشەکەیانن ئەنجامداوە و ئەو ناوچەیەش نزیکبووە لە  میحوەری هێزەکانی پێشمەرگەوە و بەو هۆیەوە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گروپە چەکدارەکاندا دروستبووە.

لەسەر ئاستی عێراقیش، ئاژانسەکان وتیان، هەناردەی نەوتی کەرکوک لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستی پێکردەوە ئەوەش دوای راگیرانی بۆ ماوەی رۆژێک.













گەلەری