PM:05:31:28/02/2026
708 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی رووسیا و ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا بۆ پرسی ئێران کۆدەبنەوە و هەریەکە لە وڵاتانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیاش دەڵێن، "بەشداریمان لە هێرشەکانی سەر ئێران نەکردووە".
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ناسراو بە کریملن رایگەیاند، ڤیلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ ئەنجومەنی ئاساییشی وڵاتەکەیدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە کۆدەبێتەوە.
لای خۆشییەوە سێرگی
لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەبارە رووداوەکانەوە وتی، ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر
ئێران ناڕەوا و بێپاساون و رووسیا بەتەواوەتی دژییەتی.
لەلایەکی دیکەوە
هەریەک لە بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا بێبەرییبوونی خۆیان لە هێرشەکانی سەر ئێران
راگەیاند و دەڵێن، بە هیچ جۆرێک بەشدارییان لە لێدان لە ئێراندا نەکردووە.