AM:10:14:05/03/2026
844 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی بەشێکی میدیا ئەمریکی و عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەکانی ناردووەتە ئێران بۆ شەڕکردن، هەرزوو حزبە کوردییەکان ئەو هەواڵانەیان رەتکردەوە و وتیان, بەهیچ شێوەیەک هێزیان نەناردووەتە ئێران.
شەوی رابردوو ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن و ئەکسیۆس و فۆکس نیوز و بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان، هەواڵی ئەوەیان بلاوکردەوە حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزیان دابەزاندووەتەوە شار و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام هەواڵەکان لەلایەن حزبەکانی رۆژهەڵاتەوە رەتکراوەتەوە.
سەرەڕای رەتکردنەوەی هەوالەکان، بەڵام بە موشەک و درۆن هێرشکرایە سەر
بارەگای حزبی زەحمەتکێشان لە زرگوێز و کەمپی پەنابەران لە سورداش، هاوکات لە
سنووری هەولێریش بە درۆن هێرش کرایە سەر ئۆردوگای سێبیران و لە گەڕەکی عەنکاوەش
درۆنێک کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
دوای هێرشەکانیش، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، هیچ
کوردێک لە عێراقەوە نەپەڕیوەتەوە بۆ ئێران.