بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، سەرجەم جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیران.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە ئاشكرای كرد كە ههموو جموجۆڵێكی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەكە بۆ ماوهیهكی نادیار راگیراوە.
دەشڵێت،
"ئێستا له لایهن كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه لە دیوی خۆیانهوه ههموو جووڵهیهكی
ئابووری و بازرگانی و هاتوچۆ له مهرزی حاجی ئۆمەران راوهستا بۆ ماوهیهكی نادیار."
ئهوهشی خستهڕوو،
”ئێستا به تهواوی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزەكە راگیراوە."
ئەمە لە كاتێكدایە
كە لە بەیانیی ئەمڕۆ شەممەوە هێرشێكی بەرفراوانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران
دەستی پێكردووە و لە بەرامبەریشدا ئێران چەندان مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە
و لە چەند وڵاتێكی كەنداویش زەنگی ئاگادار كردنەوە لێدراوە.