سەردێڕ:

رۆیتەرز: دوو بەرپرسی سەربازی ئێران لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا کوژراون

PM:07:56:28/02/2026

708 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەریەکە لە وەزیری بەرگری و فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، سێ چاوگی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزیان وتووە، هەریەکە لە سەردار محەممەد پاکپوور، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران و عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگری ئێران، بەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران کوژراون.

پێشتریش بەرپرسانی ئیسرائیلی هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە کردبوو کە ئەگەری هەیە پاکپوور، نەسیرزادە و وەزیری هەواڵگریی ئێران لەو هێرشانەدا کوژرابن.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران لەوبارەیەوە باسی لەوەکرد، نزیکەی هەمو بەرپرسان سەلامەتن و لە ژیاندان، به‌تایبه‌ت مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆمار و عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵا، به‌ڵام به‌گشتی رەنگە یەك یان دو فەرماندەمان لەدەستدا بێت، بەڵام ئەمە كێشەیەكی گەورە نییە.













گەلەری