سەردێڕ:

هێرشی پێچەوانەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد

PM:12:07:28/02/2026

828 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، کەمێک لەمەوبەر چەند موشەکێک بە ئاڕاستەی ئێران هەڵدراون، داوا لە خەڵکی ئیسرائیل دەکات هەرکاتێک گوێیان لە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە بوو زوو بچنە حەشارگەکان.


وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، تەواوی سیستەمە بەرگرییەکانیان لەحاڵەتی ئامادەباشی تەواودان بۆ تێکشکاندنی موشەکەکان ‌و هاوکات "بەرەی ناوخۆ" لەڕێگەی نامەی کورتەوە هاوڵاتیانی لەناوچە جیاوازەکان ئاگادارکردوەتەوە کە دەستبەجێ ڕوو لەپەناگەکان بکەن، سوپا داوای لەدانیشتوان کردوە، بەرپرسیاربن‌و تا کاتی دەرچونی ڕێنمایی نوێ، لەپەناگەکاندا بمێننەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی باڵای ئێران لەڕێگەی میدیا فەرمییەکانەوە هەڕەشەی توند دەکەن، ئاژانسی تەسنیم لەزاری بەرپرسێکی باڵاوە بڵاویکردەوە، ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەیەکی سەخت ئامادەکاریی کردوە.

بەرپرسێکی دیکە بەئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، "وەڵامەکەی تاران بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل، وەڵامێکی کوشندەو تێکشکێنەر دەبێت".
ئەم پەرەسەندنە توندە دوای ئەوەهات، هەر ئەمڕۆ شەممە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی سەربازییان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت کە واشنتۆن لەهەفتەکانی ڕابردودا هێزێکی زۆری لەناوچەکە کۆکردبوەوەو چەندینجار هۆشداریدابوو، لەئەنجامدانی کردەی سەربازیی.













گەلەری