سەردێڕ:

لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا روونکردنەوە دەدرێت

PM:03:03:25/02/2026

616 جار خوێندراوەتەوە

گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش دەڵێت، هۆکارەکەی کێشەی هونەرییە و پەیوەندیی بە مەترسیی ئاساییشەوە نییە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق وتی، بە شێوەیەکی کاتی فڕۆکەخانەی بەغدا داخراوە و گەشتەکان راگیراوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کێشەی هونەری و پەیوەندی نییە بە مەترسی ئاسایشەوە.

وتیشی، داخستنی فڕۆکەخانەکە و راگرتنی گەشتەکان بەهۆی هۆکار و گرفتی هونەرییەوە و بابەتەکە بۆ دڵنیایی پارێزراویی گیانی هاوڵاتییانە و تەواوی ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەبوونی مەترسیی ئاساییش دەکەن دوورن لە راستییەوە.

لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکە باسی لەوە کرد، رێکارەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکان لەرێگەی تیمە شارەزاکانەوە دەستیانپێکردووە و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا فڕۆکەخانەکە دەکرێتەوە و گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.













گەلەری