سەردێڕ:

بەهای زێڕ بەرزبووەوە؛ بزانە بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:11:17:25/02/2026

736 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ١٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٦ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەهای هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج ھەزار و ١٨٧ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٦٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١٧٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ٢٨٥ هەزار دینارە













گەلەری