سەردێڕ:

خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان ئاگادار دەکرێنەوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان

PM:04:00:28/02/2026

564 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین دەڵێت، سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سه‌ڵاحەدین ئاگادار دەکەینەوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئێن ئاڕ تی وت، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی سەڵاحەدین دادەخەین.

هه‌روه‌ها وتیشی، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە خوێندكارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکان دەکەین ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان بکەن.

ئه‌و پێشهاته‌ دوای ئه‌وه‌ دێت شه‌ڕ له‌ نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیش ئاراسته‌ی هه‌ولێر كراون.













گەلەری