PM:08:43:27/02/2026
1340 جار خوێندراوەتەوە
سودانی و نێردەی ترەمپ بۆ سوریا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سودانی وتی، سەروەری و سەقامگیری عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا تەنها رەچاوکردنی ناوخۆیی نین بەڵکو پایەی بنەڕەتی هاوسەنگی ناوچەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٦ نوسینگەی سودانی بلاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تۆم باراک، نێردەی ترەمپ بۆ سوریا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و بارودۆخی گشتی و پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی پاراستنی عێراق لە کاردانەوەکانیان تاوتوێ کرا.
وتیشی، تۆم باراک هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دیدگای خۆی بۆ دۆخی ئێستای ناوچەکە، و ڕۆڵی سەرەکی عێراق لە بنیاتنانی سەقامگیری و بەرەوپێشبردنی گەشەسەندنی ناوچەکە بە سودانی گەیاندووە.
سودانی وتووشیەتی، سەروەری و سەقامگیری عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا تەنها ڕەچاوکردنی ناوخۆیی نین، بەڵکو پایەی بنەڕەتی هاوسەنگی ناوچەیین و وعێراق بەردەوام دەبێت لە گرنگی دان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و هەوڵەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق.