PM:11:22:01/03/2026
496 جار خوێندراوەتەوە
لە بەغدا، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ویستان بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە تا لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا خۆپیشاندان بکەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمینیەکانەوە رێگرییان لێکرا، بەوهۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی روویدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لە بەغدا هەوڵیاندا لە پردی هەڵواسراو بەرەو ناوچەی سەوز بپەڕنەوە بۆ بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکرا.
دەشڵێت، بەهۆی
رێگرییەکانی هێزە ئەمنییەکان گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە
ئەمنییەکان دروستبووە و لە ئێستاشدا ناوچەی سەوز لە بەغدا بە رووی
هاوڵاتیاندا داخراوە.
گۆران عەبدوڵا - بەغدا