PM:03:00:28/02/2026
664 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک لەمەوبەر، دەنگى چەند تەقینەوەیەکى دیکەی بەهێز و یەک لەدوای یەک لە هەولێر بیسترا، دژە تیرۆرى پارتیش دەڵێت، ژمارەیەک موشەک و درۆن تێکشکێندراون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، کەمێک لەمەوبەر هێزەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتەوە.
بەڵام لە دواى
ئەم راگەیەندراوە و لە کاتژمێر ٢:٤٠ بۆ ٢:٤٥ خولەک، جارێکى تر دەنگى چەند تەقینەوەیەکى
بەهێز لە هەولێر هەستیپێکرا.