وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دەڵێت، عێراق له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی ناوچه‌كه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر. دەشڵێت، شاری هه‌ولێر به زیاتر له ٧٠ موشه‌ك و درۆن رووبه‌ڕووی هێرش بووەته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نه‌یان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتەکانیان تاوتوێ كردووه.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات وتویه‌تی، وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی
نزیكه‌ی ٨٠٠ هێرشی موشه‌كی و درۆنی بووەته‌وه و كه به‌شێكی زۆریان شوێنه مه‌ده‌نییه‌كانیان
كردووەته ئامانج.
وه‌زیره ئیماراتییه‌كه
وتووشیەتی، په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هێزبوون، هیچ
پاساوێك بۆ ئه‌م ھێرشانه نییه‌و جه‌ختیشی كردووەته‌وه كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كان
رابگیرێن.
لای خۆیشییه‌وه
فواد حسێن وتویه‌تی، عێراق بووەته قوربانی ئه‌م شه‌ڕە، وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی هێرشی
هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌ڕه‌كه بووەته‌وه كه ئه‌وه‌ش دیمه ئه‌منییه‌كه‌ی زیاتر
ئاڵۆزكردووه.
وتوشیه‌تی،
تاوه‌كو ئێستا هه‌ولێر به زیاتر له ٧٠ موشه‌ك و درۆن هێرش كراوه‌ته‌سه‌ری و هه‌روه‌ها
لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش چه‌ند پێگه‌یه‌كیان له باشوور و رۆژئاوای عێراق كردووه‌ته
ئامانج.