PM:02:07:02/03/2026
608 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر راگەیاند، کە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە تا کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، بریاریانداوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر داخستنی ئاسمانی عێراق درێژبکەنەوە بەڕووی سەرجەم ئەو فڕۆکانەی کە دێن یان دەڕۆن و بە ئاسمانی وڵاتەکەدا تێپەڕ دەبن ، وەک رێکارێکی کاتی و خۆپارێزی، لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، تا کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە.
وتیشی،ئەم
بڕیارە دراوە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوام بۆ بارودۆخی ئەمنی و پەرەسەندنی
بارودۆخ و گرژییەکانی ناوچەکە و دوای پێداچوونەوە بۆ زانیارییە پەیوەندیدارەکان،
بڕیارەکەش بەگوێرەی هەر گۆڕانکارییەکی نوێ دووبارە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر گۆڕانکارییەکی
نوێ کە لەم بارەیەوە دەربچێت، یەک ئاگادار دەکرێنەوە.