PM:07:55:26/02/2026
1332 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێت، کێشەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەر نابن، چونکە عێراق پابەند نابێت بە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، دژوار فایەق، راویژکاری باڵا و نوێنەری حکومەتی هەرێم بۆ مادەی ١٤٠ لە بەغدا دەڵێت، حکومەتی عێراق لە جێبەجیکردنی مادەی ١٤٠ جددی نییە و خۆی لی دەدزێتەوە، تا ئێستا زەویی جوتیارانی کوردی نەگەڕاندووەتەوە بۆ خاوەنەكانیان و پرۆسەی خهرجکردنی چەکی قەرەبووش زۆر بە سستی دەڕوات.
وتیشی، سوپا دەستوەردان
لە کێشەی زەویی جوتیاران دەكات و پاڵپشتیی جوتیاری عهرەبی هاوردە دەکات کە بە بڕیاری
رژێمی بەعس زەوییەكانی کوردیان داگیر کردووە.
دەشڵێت، سوپای
عێراق ههڵیکوتاوەتە سەر خەڵکی سڤیلی گهڕهكی نهورۆز لە کەرکوک، له نوێترین ههوڵیشیاندا
لە سنووری خانەقین دهیانهوێت قەزا و ناحیەی نوێ دروست بكهن، ئهمهش بۆ بەش بەش
کردنی یەکە ئیدارییەکانی زۆرینە کورد، لەپێناو گۆڕینی دیمۆگرافیای ئهو ناوچانه.